Aylin Sırıklı,Muhammet Ali Kemal
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، سه‌عدی گوڤه‌ن سەبارەت بە ئاسایشی ژمارەیەک لە سندوقەکانی دەنگدان لە سروج رایگەیاند "هه‌وڵی کارگێڕی، یاسایی و لەڕووی یاسای هەڵبژاردنیشەوە رێکاری پێویست له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كان سه‌باره‌ت به ئاسایشی سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌ستپێكراوه".
سەعدی گوڤەن وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە سەبارەت بە دەنگۆکان لەبارەی پرۆسەی دەنگدان لە ژمارەیەک لە سندوقەکان لە سروج.
گوڤەن جەختی لەوەکردەوە لە سەرانسەری تورکیادا هەڵبژاردنەکان بە ئارامی بەڕێوەدەچێت و رێژەی بەشداریکردن باشە و ژمارەیەک دەنگۆیان لەبارەی چەند سندوقێکەوە لە سروج، بە دەست گەیشتووە و گوتی:
"لەدوای دەنگۆکان هه‌وڵی کارگێڕی، یاسایی و لەڕووی یاسای هەڵبژاردنیشەوە رێکاری پێویست سه‌باره‌ت به ئاسایشی سندوقه‌كانی ده‌نگدان لە لایەن دامەزراوەکەمانەوە، ده‌ستپێكراوه".
سەعدی گوڤەن سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدان کە لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ەوە دەستیپێکردووە ئاماژەی بەوەکرد تا ئێستا هیچ کارێکی نەرێنی کە جێگەی باس بێت و روویدابێت، بە ئەوان نەگەیشتووە.