سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، وه‌زیری ده‌ره‌وی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغلوی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی ده‌ستنیشانكرد.
ئه‌مڕۆ له ناوه‌ندی گشتیی ئه‌كه‌په به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی سێ سەعات به مه‌به‌ستی راوێژكاری و ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی نوێی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، دوور له چاوی كامێرا‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌ردۆغان گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد كه خاڵ گرنگه‌كانی ئه‌مانه‌ن و تیایدا رایگەیاند کە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵوی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و سه‌رۆكی گشتیی ئه‌كه‌په دهستنیشانكردووە.
ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌رقه‌راری و سووربونی داودئۆغڵو به‌رامبه‌ر قۆناغی چاره‌سه‌ریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب، فاكته‌رێكی گرنگ بوو له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بۆ ئه‌م پۆسته."
راشیگه‌یاند كه له‌ناو پارته‌كه‌ی كاندید زۆرن، به‌ڵام ئه‌وان له ئه‌نجامی راوێژكارییهكی زۆری پارته‌كه‌ی ئه‌م كاندیده‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و ئه‌زموون ده‌ستنیشانكردووه.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی سه‌رهه‌ڵدانی نیفاق و فیتنه‌ن له پارته‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ تا كۆنگره‌ی ئاكپارتیش تووشی بێهیوایی ده‌بن، دڵنیام له‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی داودئۆغڵو به هه‌مان به‌رقه‌راری به‌رده‌وام ده‌بێ، كه‌سیش دوودڵ نه‌بێ له‌وه‌ی كه هاوشانی داودئۆغڵو ده‌بم له قۆناغی چاره‌سه‌ریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب."