Abdullah Shukur
28 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2016
داودئۆغڵو لە سەردانەکەی بۆ وڵاتی ئوردن لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، ئەحمەد ئەلنسور و واژۆکردنی رێککەوتنامەی ھەماھەنگی رایگەیاند کە دەیانەوێت گشت قەیرانەکانی سووریا کۆتایی پێ بێت. گوتیشی: "دڕندایەتی رژێمی ئەسەد، داعش، پەیەگە، پەکەکە لە سووریا نەک تەنھا بۆ سەر وڵاتەکەمان بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری گشت ناوچەکە".
"دژی ھەڕەشەی داعش لە سووریا و عێراق ھاوشانی یەکترین"
داودئۆغڵو راشیگەیاند کە لە کۆبوونەوەی نێو شاندەکە باسی پێشھاتەکانی ناوچەکە کراوە.
داودئۆغڵو گوتیشی "دڕندایەتی رژێمی ئەسەد، داعش، پەیەگە، پەکەکە لە سووریا نەک تەنھا بۆ سەر وڵاتەکەمان بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری گشت ناوچەکە، ھیوادارم دانوستانەکانی جنێڤ وەڵامی خواستەکانی کەلی سووریا بداتەوە و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بھێنێت. دژی ھەڕەشەی داعش لە سووریا و عێراق ھاوشانی یەکترین و دەمانەوێت خاکی سووریا و عێراق بە یەکپارچەیی ببینین ".