Cem Genco,Hemın Othman Mohammed
21 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2018
هاتای - AA
ئه‌و قامیشانه‌ی له شارۆچكه‌ی سامانداغی سه‌ربه هاتای خۆڕسكانه گه‌وره‌ده‌بن، دوای نزیكه‌ی ساڵێك له وشككردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستی وه‌ستایانی هونه‌ریی، ئامێری موزیكی نهییان لێ دروست ده‌كرێت.

قامیشی سامانداغ كه به‌پێی جۆریەتی و گونجاوی زیاتر له دروستكردنی نه‌یدا به‌كارده‌هێنرێن، دوای كارێكی زۆر و زه‌حمه‌ت ده‌گاته ده‌ستی نه‌ی ژه‌نان.
قامیشهكان كه له سرووشتدا خۆڕسكانه گه‌وره‌ده‌بن و، له‌لایه‌ن وهستاكانهوه به‌تایبه‌تی كۆده‌كرێنه‌وه، له وه‌رشه‌كاندا به‌گوێره‌ی درێژیهكانیان ده‌سته ده‌كرێن و، داده‌نرێن بۆ وشكبوونه‌وه.

دوای ساڵێك قامیشهكان ناوه‌كه‌یان ده‌رده‌هێنرێت و به‌پێی پێویستی و چه‌ند كونێكی تێده‌كرێت، دوای كاره‌كانی تاشین و سمارتهكردن ئاماده‌ده‌كرێن بۆ ژه‌نین.
جه‌میل كاهیلئۆغڵوڵالهری ته‌مه‌ن 61 ساڵان كه خه‌ڵكی هاتایه و نه‌یژه‌ن و نهیسازه، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له سه‌ربازیدا ئاشنای نه‌ی بووه و 40 ساڵه لێیدانهبڕاوه.

كاهیلئۆغڵوڵاری باسی له‌وه كرد كه له منداڵیه‌وه حه‌زی به موزیكه و، رایگه‌یاند: "15 ساڵه نه‌ی دروست ده‌كه‌م، ده‌فرۆشم و ده‌ژه‌نم. به‌نرخترین قامیش له جیهاندا له سامانداغ ده‌ڕوێت. به‌هۆی جۆریەتی و گونجاوییه‌وه زیاتر له دروستكردنی نه‌یدا به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌گه‌ر له هه‌موو قامیشێك نه‌ی دروستبكرایه ئه‌وا ئامێره‌كه به‌های نه‌ده‌ما. به‌تایبه‌تی قامیشهكان هه‌ڵده‌بژێرم و ده‌یانهێنم بۆ وه‌رشه. لێره بۆ ماوه‌ی ساڵێك دایانده‌نێم بۆ وشكبوونه‌وه".