Abdullah Söylemez
21 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
ئاگری – AA
به ده‌ستپێشخه‌ری پارێزگای ئاگری ده‌ست كراوه به كاره‌كانی رووپێوی جوگرافیایی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی قه‌زای بایه‌زید كه ده‌گوترێت پاشماوه‌كانی كه‌شتییه‌كه‌ی حه‌زره‌تی نوحی لێیه.
عه‌قیدی نه‌خشه، ئیلهان دوروپنار كاتێك له ١٩٥٩ سه‌رقاڵی كاركردن بوو له‌سه‌ر وێنه‌كان بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی نه‌خشه‌كان له فه‌رمانده‌یی گشتیی نه‌خشه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له نزیك گوندی تهلچهكهر له چیای ئاگری دۆزییه‌وه كه ده‌گوترێت پاشماوه‌كانی كه‌شتیه‌كه‌ی نوحی لێیه.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی پارێزگاری ئاگری، عوسمان ڤارۆڵ به‌هۆی رۆچوونی زه‌وی له ناوچه‌كه و مه‌ترسی له‌ناوچوونی "شوێنه‌واری كه‌شتییه‌كه" بڕیار درا له پاشماوه‌كانی كه‌شتییه‌كه بكۆڵدرێته‌وه له‌لایه‌ن تیمهكی ١٠ كه‌س كه چوار ئه‌ندازیاری جوگرافیای سروشتییشیان له‌نێودان.
ئه‌ندازیاری جوگرافیای سروشتیی، ئۆزخان ئۆزه‌ن به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند یه‌كه‌مجاره دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ت به پرۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره هه‌ڵبستێت له‌و ناوچه‌یه و گوتی: "به‌هۆی رۆچوونی زه‌وییه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر له‌ناوچوونی 'شوێنه‌واری كه‌شتییه‌كه' هه‌یه بۆیه پارێزگا ناوچه‌كه ده‌پارێزێت".
گوتیشی: "له میانی پرۆژه‌كه‌دا كاروباری زه‌ویمان له میانی ١٠ رۆژدا ته‌واو كردووه. ئامانج له‌و پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی كه‌شتییه‌كه‌ی نوحه و جیاوازییه‌تی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی زه‌ویناسی ئێره. له ته‌واوی كاره‌كاندا ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێره پێشكه‌وتووانه به‌كارده‌هێنین كه بۆ پرۆژه‌ی له‌م جۆره له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌كار ده‌هێندرێن".