ئه‌نقه‌ره
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی توركیا، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به ناڕاست له‌قه‌ڵه‌م دا كه باس له چوونی 300 كه‌س ده‌كه‌ن له پارێزگای ئورفاوه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆ سوریا و په‌یوه‌ندییان به یەكینەكانی پاراستنی گەله‌وه كردبێت.
له چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی ئینته‌رنێتی توركیدا باس له‌وه ده‌كرێت گوایه 300 كه‌س له سنووری ئورفا په‌یوه‌ندییان به یه‌په‌گه‌وه كردبێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی توركیاوه وه‌ریگرتووه، ئه‌و ده‌نگۆیانه ناڕاستن و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ده‌وری (چادری به‌رگری) كه له شارۆچكەی بێرهجووكی پارێزگای ئورفا دانراون، كۆبوونه‌وه و به‌ئاڕاسته‌ی سنوور ڕێپێوانێكیان ئه‌نجام داوه. به‌ڵام له‌به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ی داعش له‌به‌ری سوریاوه، گه‌ڕاونه‌ته دواوه هه‌ندێكیشیان به ته‌نیا چوونه‌ته خاكی سوریاوه.
له‌و باره‌یه‌وه هێزه‌كانی ئاسایش بۆ رێگرتن له په‌رینه‌وه‌یان شانبه‌شانی سه‌ربازانی سه‌ر سنوور ڕێوشوێنیان گرتۆته‌به‌ر.
لێپرسراوان ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو ئه‌و ژماره‌یه‌ی باسی لێوه ده‌كرێت هه‌ندێكیان به‌شداریان له‌و چالاكیهدا نه‌كردووه، به‌ڵام وه‌ك به‌شدارییه‌كی قه‌ره‌باڵغی ده‌وری چادرهكان هه‌ولیانداوه به‌شداری بكه‌ن.