Alp Özden
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ده‌وله‌ت باخچه‌لی باسی له‌وه كرد كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌مریكا ده‌یكات بۆ پاراستنی تیرۆریستانی یه‌په‌گه و كردنه‌ئامانجی تیرۆریستانی په‌كه‌كه "ته‌واو فریوده‌ره و ماجهرایهكی نوێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه" و گوتی: "هه‌موو جیهان ده‌زانێت كه یه‌په‌گه یه‌كسانه به په‌كه‌كه. ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه‌ی دامه‌زراند و كۆنترۆڵی ده‌كات رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌یه كه له قه‌ندیل و ده‌ورووبه‌ری جێگیره".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له نێوان ئه‌مریكا و یه‌په‌گه‌دا رێككه‌وتنێكی قووڵ هه‌یه به‌تایبه‌تی له به‌شكردنی عێراق و سووریا و گوتی: "روون و ئاشكرایه كه خه‌ڵات دانان له‌سه‌ر تیرۆریستانی په‌كه‌كه، واتا په‌رده‌پۆشكردنی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه و دوورخستنه‌وه‌یه له‌چاو. ئه‌و دڕندانه‌ی 12 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتیان له‌سه‌ر دانراوه به‌لای ئێمه‌وه به‌های قوروشێكی دڕاویان نییه. فهتۆچییه یه‌ك دۆلارییهكان چی بن، تیرۆریستانی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه‌ش هه‌مان شتن. ئه‌مریكا له كاتێكدا له ناوچه‌كه‌ماندا چاودێری مێرووله‌ش ده‌كات و هه‌مووانی خستووه‌ته ژێر چاودێریه‌وه و چاودێری هه‌ر كه‌سێك ده‌كات كه چی ده‌كات، ئایا شوێنی ئه‌و سێ په‌كه‌كه‌یه نازانێت؟ ئه‌گه‌ر نازانن، ئه‌گه‌ر نایبینن ئه‌وا یان مانگه ده‌ستكرده‌كانیان شكاوه یان نووستوون".