Hasan Namlı
09 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2019
دیاربه‌كر - AA
ئه‌و دوو تیرۆریستەی په‌كه‌كه كه له گونده‌واری شارۆچكه‌ی لیجه سەربە پارێزگای دیاربه‌كر له چالاكی خران، ده‌ركه‌وت بكه‌ری كوشتنی دوو كه‌س بوون له ساڵی رابردوودا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن پارێزگای دیاربەکرەوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له سنووری گوندی چاوندور ده‌ستیپێكردووه دوو تیرۆریستیی په‌كه‌كه له چالاكی خراون كه یه‌كێكیان عوسمان گوله‌نه كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی "جیڤان"ه و ناوی له لیستی خۆڵه‌مێشی داواكراواندایه و بڕی 300 هه‌زار لیره وه‌ك خه‌ڵات داندرابوو له‌سه‌ر دۆزینه‌وه و بكه‌ری كوشتنی دوو هاووڵاتییه به‌ناوه‌كانی "ره‌مزی و مه‌حمود گوله‌ر" له پێنجی ته‌مووزی ساڵی رابردوودا له ناوچه‌ی یاڵمڵی.