Ömer Yasin Ergin
05 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2020
دیاربەکر - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی جەندرمە لە شاری دیاربەکر، دەستبەسەر ٤٨ پارچە شوێنەواری مێژووییدا گیرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای دیاربەکر، فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە دوای ئەوەی زانیاری دەستکەوت دەستی بەکار کرد لەبارەی ژمارەیەک گومانلێکراو کە لە شارۆچکەی کایاپنار بەدوای کڕیاردا گەڕاون بۆ فرۆشتنی چەند پارچە شوێنەوارێکی مێژوویی.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە وێستگەیەکی سووتەمەنی گومانلێکراوەکانی دەستگیرکرد کە هەوڵی فرۆشتنی پارچە شوێنەوارە مێژووییەکانیان دەدا.
دواتر تیمەکان پارچە شوێنەوارە مێژووییەکانیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانە کرد.
هەروەها لێکۆڵینەوە لەگەڵ گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان دەستی پێ کرد.