Ramal Abdullah Mahmood
15 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
کلیس – AA
پەنابەرانی سووری کە دەیانەوێت بۆ جەژنی رەمەزان سەردانی وڵاتەکەیان بکەنەوە، دوای ئەوەی گەیشتنە دەروازەی سنووری ئۆنجوپنار لەگەڵ ئەو بارهەڵگرانەی کەلوپەل و پێداویستی زۆریان هەڵگرتبوو جەنجاڵییەکی زۆریان لە دەروازەی سنووری کلیس درووستکرد.
بەهۆی ناسەقامگیری ئەمنی لە سنووری سووریا لە پارەوە رێگە بە تێپەڕینی بەکۆ لە سنوورەکان نەدەدرا، بەڵام ئەمساڵ بەبۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان دەروازەکان کرانەوە و هەزاران پەنابەری سووری قەرەباڵغییەکی زۆریان لەو دەروازەیە درووستکردووە. بەدێژایی سێ کیلۆمەتریش ئۆتۆمبێلەکان لە ریز وەستاون.
ئەو بارهەڵگرانەیش کە هاوکاری مرۆیی و کەلوپەل و پێداویستی جۆراوجۆریان هەڵگرتووە دوای راییکردنی کارەکانیان لە دەروازەی گومرگی ئۆنجوپنار لە ناوچە ئارامەکان بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگوێزرێنەرەوە کە تابلۆی سووریایان لەسەرە.