Cemil Murat Budak,Serdar Açıl
22 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ١٤ گومانلێکراو دەرکرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە لە نۆ پارێزگای تورکیا ئۆپەراسیۆن کە ناوەندەکەی ئەنقەرەیە بۆسەر گومانلێکراوانی فەتۆ دەستی پێ کردووە کە لە فاکەڵتی زانستە ئەمنییەکان و کۆلێجی پۆلیسی سەربە سەرۆکایەتی ئەکادیمیای پۆلیس دوورخراونەتەوە و بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی بە فەتۆوە، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە، دەستیان بە هەڵمەت کرد بۆ دەستگیرکردنی ١٤ گومانلێکراوەکە کە یەکێکیان دزەی بە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٧ی ئەکادیمی پۆلیس کردبوو.