دیاربەکر
دەزگای ھەڵبژاردنی باڵای دیاربەکر داوای هەردوو کاندیدی شارەوانی سور مەحمود ئوچار و باغلار ڤەدات تورگوتی قبوڵ نەکرد.
ھەردوو کاندید لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی پارتەکە لە بەردەم تەلاری دەزگای ھەڵبژاردنی باڵای دیاربەکر کۆنگرەی رۆژنامەوانییان ساز کرد، وەدات تورگوت کوتی "تانە لە بریاری دەزگای ھەڵبژاردنی باڵای دیاربەکر دەگرین. لەگەڵ ئێمە داوای ٣٢ کاندیدی شارەوانی فبوڵ نەکراوە. قبوڵنەکرنیشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سزایەی پێشتر بەسەر ئێمەدا سەپێندراوە، بەڵام بە گوێرەی یاسای نوێ کە لە ساڵی ٢٠١١ دەرچووە، ئەو کەسەی پێشتر سزا درابێ دەتوانێ جارێکی دیکە خۆی کاندید بکا، بەڵام پیلان دژی پارتیمان دەگێڕن."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.