Orhan Onur Gemici
05 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2024
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی ئیستانبوڵدا، حەوت کەس بەتۆمەتی فرۆشتنی ئەو زانیارییانەی دەستیان کەوتبوو بە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) دەستگیرکران.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ و میت، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر ئەو گومانلێکراوانە ئەنجامدا کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت زانیارییان بە مۆساد فرۆشتووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا حەوت گومانلێکراو دەستگیرکران، کە یەکێکیان حەمزە تورهان ئایبەرک-ە کە بەشداری لە بەرنامەکانی بەیانیانی تەلەڤيزیۆنەکاندا کردووە و مۆساد لە ڕێگەی سیخوڕەکەیەوە بە ناوی نهێنیی "ڤیکتۆریا" پەیوەندی بە ئایبەرکەوە کردووە.
میت دەریخست ئایبەرک کە لێکۆڵەری تایبەتە لە بەرامبەر پارەدا زانیاری بە مۆساد فرۆشتووە.