Abdullah Shukur
10 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2019
ئەسکیشەھیر - AA
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەولەت باخچەلی گوتی: "سەرۆکی گشتی جەھەپە لە رووی سیاسییەوە ماپە پووچ بووە، بە بێ ئەوەی ناڕەحەت بێت، قۆل لەناو قۆڵ لەگەڵ دوژمنانی تورکیا ھاتوچۆ دەکات و لەگەڵ ھەدەپە پێکەوە دەردەکەوێت".
باخچەلی لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری ھاوپەیمانی جمھوور لە ئەسکیشەھیر گوتارێکی پێشکەش کرد.
دەولەت باخچەلی رەخنەی لە سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گرت و گوتی: "سەرۆکی گشتی جەھەپە لە رووی سیاسییەوە ماپە پووچ بووە، بە بێ ئەوەی ناڕەحەت بێت، قۆل لەناو قۆڵ لەگەڵ دوژمنانی تورکیا ھاتوچۆ دەکات و لەگەڵ ھەدەپە پێکەوە دەردەکەوێت. خەڵکی ئەسکیشەھیر بە رەوشتە، ھاوپەیمانی زیللەت دەردەکەن کە دەستی بۆ پەکەکە درێژ کردووە و ھیوای بە یەپەگە بەستووە و چووەتە ھەمان خانەی فەتۆچییەکان".
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەولەت باخچەلی گوتیشی: "ناھێڵین تورکیا بروخێنن، رێگە نادەین گەلی تورک پارچە بکەن. نیشتمانی تورکیا رادەستی ھیچ ستەمکارێک ناکەین. لە تورکیا شوێنێک نییە بە ناوی کوردستان، نەبووە و ناشبێت".