Gazi Nogay
14 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: "ئەوە شەرەفێکە بۆ کۆماری تورکیا کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی لە هەر شوێنێکی خاکی دەوروبەرماندا زاوزێ بکات، زۆنگاوەکە لە هەر کوێیەک بێت هێرش بکاتە سەر سەرچاوەی تیرۆر بەتایبەتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات، بەپێی بنەماکانی بەرگریی ڕەوا لەناوی دەبات".
لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی، گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی باسی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد و، ڕایگەیاند: "ئەوە شەرەفێکە بۆ کۆماری تورکیا کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی لە هەر شوێنێکی خاکی دەوروبەرماندا زاوزێ بکات، زۆنگاوەکە لە هەر کوێیەک بێت هێرش بکاتە سەر سەرچاوەی تیرۆر بەتایبەتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات، بەپێی بنەماکانی بەرگریی ڕەوا لەناوی دەبات".
هەروەها باخچەلی باسی لە هەوڵەکانی بنیاتنانی ئاشتیی کرد و، ڕایگەیاند: "ئاشتیی دۆڕانی تێدا نییە، جەنگیش براوەی نییە. کەوابوو ئامادەین و لێرەین بۆ ئەوەی هەمووان بە ئاشتیی سەربکەون".

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن لە تورکیا، باخچەلی ڕایگەیاند: ''شتێک نییە بە ناوی پێشخستنی هەڵبژاردنەکان. پێویست بەوەیش ناکات".
هاوکات سەبارەت جموجووڵەکانی یۆنان، باخچەلی رایگەیاند: "خۆنمایش کردنی یۆنان بە چەکەوە تەنیا هەڵەی ستراتیجی نییە، بەڵکو دەبێتە هەڵەیەکی تراژیدی کە دەرەنجامی زۆر قورسی مێژوویی و سەربازیی و سیاسیی لێدەکەوێتەوە".
