ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان گوتی: کودەتای ٢٨ی شوبات وەکو کودەتایەکی پۆست مودێرن تەنیا سیاسەت و ھەڵبژاردنی تورکیای نەکردبووە ئامانج، بەڵکو کارمەندان، ھاووڵاتییان، کارساز و خاوەنکاران و قوتابییانیشی کردبوو ئامانج و بەو ستەمەی لەو چینانەی کردووە ھەمیشە لە بیری خەڵکدایە. ئەو زەرەر و زیانە ئابورییەی بە ھۆی کودەتای ٢٨ی شوباتەوە بە ئابوریی تورکیا گەیشت بووە ھۆی قەیرانی دارایی ساڵی ٢٠٠١ی وڵات، کودەتاچییان ئەو کاتە مافی هەتیو و خەڵکی تورکیایان خوارد، ئەو کودەتایە پلانێک بوو دژی دەستکەوتەکانی تورکیا، بۆیە خەڵک بە ھیچ شێوەیەک ناتوانێ ئەو کودەتایە لە بیر بباتەوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.