Mehmet Tosun,1 23
29 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە بۆ سەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە ناوچەی عەفرین باکووری رۆژئاوای سووریا دەستی پێکردووە تاکو ئێستا بەلانیکەمەوە، ٥٩٧ تیرۆریست کوژراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بە بیری هێناوەتەوە کە کاتژمێر ١٧:٠٠ رۆژی٢٠ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، ھاوکات بۆ بێکاریگەرکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و رزگارکردنی خەڵکی دۆست و برای ئەو ناوچەیە لەدەست زوڵم و ستەمی ئەمانە لە لایەن سوپای تورکیا دەستی پێکردووە ئۆپەراسیۆنەکەش بەو جۆرەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە.
ئۆپەراسیۆنەکە لەژێر رۆشنایی ئەو مافانەی کە تورکیا لە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوە دەگرن و لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە مافی بەرگریی لە خۆکردنی رەوا و بە لەبەرچاوگرتنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە بۆ سەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە ناوچەی عەفرین باکووری رۆژئاوای سووریا دەستی پێکردووە تەنها بنکە و بارەگا و کۆگای چەک و تەقەمەنی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/پەیەدە و داعش، دەکرێنە ئامانج و هەموو هەستیارییەک دەگیرێتە بەر بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی سڤیل نەبنە قوربانی.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیادا هاتووە "لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بۆ سەر سەنگەر و بنکە و بارەگا و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-داعش شەوی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا، ٤٤ ئامانجیان خاپوور کران و دواتر ٢٥ فڕۆکە جەنگییەکە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکەکانیان. چوار چەکداری سوپای سووریای ئازادیش بە هۆی پێکدادانەکان بە سووکی بریندار بوون و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە. بە پێی زانیارییەکان لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی شەودا، ٤٠ تیرۆریست کوژراون بەمجۆرە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا ٥٩٧ چەکداری پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش کوژراون".