Ecenur Çolak,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
14 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2017
ئئهنقهره - AA
سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه بڕیاره هه‌رێمی كوردستان له 25ی ئه‌یلوولدا ئه‌نجامی بدات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند "جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئامۆژگاریه دۆستانه‌كانمان بۆ ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆم، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌كات، به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرێت كه باجی دەبێت".
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به خۆشحالیه‌وه پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی 12ی ئه‌یلوولی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ین كه تیایدا هاتووه "ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه پێشبینی ده‌كرێت له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه ئه‌نجامبدرێت نایاساییه و، ئه‌و هه‌وڵه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه توركیا چه‌ندینجار مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م ریفراندۆمه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه بڕیاره له 25ی ئه‌یلوولدا له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌نجامبدرێت له رووی ناوچه‌كه و گه‌لی (دۆست و برا)ی عێراق به تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هیچ گومانێك له بۆچوونیاندا نییه له دژایه‌تیكردنی ئه‌و هه‌وڵه‌دا.
له ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "بڕیاره‌كه‌ی 12ی ئه‌یلوولی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوزارشتێكی روونه له گرنگیی یه‌كێتیی سیاسی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و به‌توندی پشتگیریی ده‌كه‌ین".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه پێداگریی سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێم بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی وێڕای هۆشدارییه‌كانی توركیا و كۆمهڵدای نێوده‌وڵه‌تی، به جێگای نیگه‌رانی ناوبراوه هاتووه:
"جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئامۆژگاریه دۆستانه‌كانمان بۆ ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆم، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌كات، به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرێت كه باجی دەبێت. لەو سۆنگەیەشەوە داوا لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین هەرچی زووە هۆشیارانە مامەڵە بکات و لەو هەڵوێستە هەڵەیە پاشگەزبێتەوە".
هەروەها هاتووە ''خوازیارین پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە شێوەیەکی دەستووریی و دادپەروەرانە بەڕێوەبچن و لەوچوارچێوەیەشدا ئومێدی ئەوە دەکەین داوا رەواکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە پشت بە ناکۆکی لەسەر دەستوور دەبەستن لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەربکرێن. لەو سۆنگەیەشەوە تورکیا ئامادەی پشتیوانییکردنی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ناوەندیی و هەرێمە لەسەر بنەمای یەکپارچەیی خاکی عێراق و یەکێتیی سیاسیی و بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوانیان''.