Mehmet Ali Derdiyok
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2020
ئیستانبوڵ - AA
له كه‌ناراوه‌كانی دوورگەی ههیبهلیئادا، تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن ئاسایشی كه‌نارده‌ریا و پۆلیسی ده‌ریا، ٢٧ سه‌رنشینی به‌له‌مێكی ژێرئاوكهوتوویان رزگاركرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی قایمقامییەتی دوورگه‌كان سەربە پارێزگای ئیستانبوڵ، كاتژمێر ٠٠:٥٠ له كه‌ناراوه‌كانی دوورگەی ههیبهلیئادا بهلهمێیك ژێرئاوكه‌وتووه كه هێشتا هۆكاری ژێرئاوكهوتنهكهی دیارنییه.
كۆی سه‌رنشینی و تیمی به‌له‌مه‌كه ٢٧ كه‌س بوون كه به هه‌وڵی تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن ئاسایشی كه‌نارده‌ریا و پۆلیسی ده‌ریا رزگاركران.
دوای رزگاركردنیان ١١ كه‌س له سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و رەوشی ته‌ندروستییان جێگیره.
لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.