Ömer Olcay
03 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
فەرماندەیی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای تورکیا، ٢٣١ کۆچبەری نایاسایی رزگارکرد كه له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
بە پێی روونکردنەوەیەک کە لەلایەن فەرماندەییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، لە یەک رۆژدا حەوت رووداوی گەڕاندنەوەی کۆچبەران روویداوە کە لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای یۆنانەوە دەستیپێکردووە و کاتژمێر ١٢:٣٣ کۆتایی پێهاتووە.
رووداوەکان لە کەناراوەکانی ئێزمیر، باڵکئەسیر و چاناککالە روویاندا و، تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای تورکیا بە هانای ئەو کۆچبەرانەوە چوون کە گەڕێندرابوونەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا تیمەکان ٢٣١ کۆچبەری نایاساییان رزگار کرد.
کۆچبەرە رزگارکراوەکانیش سوپاسی تیمەکانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای تورکیایان کرد.