Hamdi Çelikbaş,Muhammet Ali Kemal
13 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
شەمەندەفەری خێرای نێوان ئەنقەرە-قۆنیا لە وێستگەی مارشاندیزی شارۆچکەی یەنیماهاللـە، خۆی کێشا بە پردێکی پەڕینەوەدا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٣ی دیکەش برینداربوون.

شەمەندەفەرە خێراکە سەرلەبەیانی لە تێرمیناڵی شەمەندەفەرە خێراکانەوە بەرەو قۆنیا بەڕێکەوت و لە وێستگەی مارشاندیزی شارۆچکەی یەنیماهاللـە، بە هۆکارێک کە تا ئێستا نەزاندراوە، لەسەر رێڕەوی خۆی لایداوە و خۆی بە پایەی پردێکی پەڕینەوەدا کێشاوە.
بە هۆی رووداوەکەوە بەشێک لە پردی پەڕینەوەکە و دوو واگۆنی شەمەندەفەرەکە کەوتوونەتە سەریەک و ژمارەیەک لە واگۆنەکانی دیکەی شەمەندەفەرەکە وەرگەڕاون.

لەدوای رووداوەکەش ژمارەیەکی زۆر لەو سەرنشیانەی کە بریندارببوون لە رێگەی ئۆتۆمبیلەکانی فریاکەوتنەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە کراون، کارەکانی گەڕان و رزگاکردن لە ناوچەکە درێژەی هەیە.
هاوکات پارێزگاری ئەنقەرە، ڤاسیپ شاهین ئاشکرایکرد لە ئەنجامی رووداوەکەدا، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٣ی دیکەش برینداربوون.