Faruk Kara
03 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2021
سیواس – AA
له‌سه‌ر رێگای ئه‌رزنجان و له نزیك گوندی چاتاكڵی ئۆتۆمبێلێك كه له‌لایه‌ن ئۆزگور گورونوشهوه لێ دهخوڕدرا خۆی كێشا به ئۆتۆمبێلێكی بازرگانی كه تا ئێستا ناسنامه‌ی شۆفێره‌كه‌ی نه‌زاندراوه.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان، تیمه‌كانی ته‌ندروستی، پۆلیس و ئاگركوژێنه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
له ئاكامی رووداوه‌كه‌دا، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه و رابیعه و عه‌لی باران گۆرونوش و له ئۆتۆمبێله بازرگانییهكهیشدا هه‌مزه چه‌لیك، گۆكمه‌ن گوندۆغدو، ئه‌دا نور چهلك، حه‌سره‌ت چه‌لیك، نه‌جلا دوندار و بوراق ئه‌فه دوندار گیانیان له‌ده‌ست دا.
ته‌رمه‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ بهستنگهكانی نه‌خۆشخانه‌كانی سوشه و گۆلاڤا.
جێگری پارێزگای سیواس، یونس ئه‌مره ته‌مه‌ل و قایمقایمی گۆلۆڤا، جان ئاتاك و قایمقایمی سوشه‌هری، هیدایه‌ت ساری و قایمقایمی ئاكنجیلار، محه‌مه‌د ئهڤلیجه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سیوار، كه‌نعان ئایدۆغان گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه و زانیاری‌یان پێ درا.
دوای رووداوه‌كه هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه به ئامێری تایبه‌ت له‌سه‌ر رێگاكه لابران و شه‌قامه‌كه بەڕووی هاتوچۆدا كرایه‌وه.