Selim Bostancı
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2021
بارتین – AA
له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له شاری بارتین، جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی بارتین، ئه‌حمه‌د كۆمهچ و كه‌سێكی دیكه گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٩ کەسی دیكه‌یش برینداربوون.
پاسه‌كه كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی ناوچه‌یی مه‌هه‌په له بارتین-ه‌وه به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره به‌ڕێ كه‌وتبوو له ناوچه‌ی ئه‌سه‌نیورت له‌سه‌ر رێگای بارتین-ئه‌نقه‌ره كۆنتڕۆڵه‌كه‌ی له ده‌ست شۆفێره‌كه ده‌رچوو و وه‌رگه‌ڕا.
تیمەکانی ئاگركوژێنه‌وه، فریاكه‌وتن و باری له‌ناكاو ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
له ئاكامی رووداوه‌كه‌دا، ١٩ كه‌س برینداربوون كه سه‌رۆكی شاره‌وانیی بارتین، جه‌مال ئاكن'یشیان له‌نێودایه و جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی بارتین، ئه‌حمه‌د كۆمهچ و سه‌رۆكی لقی بارتین'ی مه‌هه‌په، موراد سهڤیلمیش گیانیان له‌ده‌ست دا.
پارێزگاری بارتین، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی برینداربووان له نه‌خۆشخانه به میدیاكارانی راگه‌یاند، ٢١ كه‌س له‌نێو پاسه‌كه‌دا بوون، دووانیان گیانیان له‌ده‌ست داوه كه جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی بارتین، ئه‌حمه‌د كۆمهچ و سه‌رۆكی لقی بارتین'ی مه‌هه‌په، موراد سهڤیلمیش بوون و ١٩ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یش برینداربوون، یه‌كێك له‌و بریندارانهیش سه‌رۆكی شاره‌وانیی بارتین، جه‌مال ئاكن'ه.