Burcu Çalık,Muhammed Nuri Erdoğan,Muhammet Ali Kemal
13 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە رووداوی شەمەندەفەرە خێراکەی ئەنقەرەدا، بەپێی دوایین زانیارییەکان، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان کارمەندێکی میکانیکە و ٤٦ی دیکەش برینداربوون کە برینی سیانیان سەختە.
پارێزگای ئەنقەرە لەبارەی رووداوی شەمەندەفەرە خێراکەوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:
"لەو رووداوەی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنقەرە لە میانی چوونە ناوەوەی شەمەندەفەری خێرای هێڵی ئەنقەرە-قۆنیا بۆ نێو وێستگەی مارشاندیز روویدا لە ئەنجامی پێکداکێشانی شەمەندەفەرەکە بە شەمەندەفەرێکی رێبەردا، بەپێی دوایین زانیارییەکان لە ئەنجامی ئەو کارانەی ئەنجامدراون، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان کارمەندێکی میکانیکە و ٤٦ی دیکەش برینداربوون کە برینی سیانیان سەختە. بریندارەکان لە نەخۆشخانە جۆراوجۆرەکانی پارێزگاکەمان لەژێر چاودێریی پزیشکی و چارەسەری پێویستدان. کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە شوێنی رووداوەکە درێژەی هەیە".