Sangar Hamad Azeez
30 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌وه كه ده‌یه‌وێت له‌ژێر ناوی هه‌سه‌ده شه‌رعیه‌ت به‌خۆی بدات روونه و رایگه‌یاند، هه‌ر نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی جددیی وه‌ك دیالۆگ و نێوه‌ندگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره پێكهاته تیرۆرانه‌دا ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
كاڵن له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ شاندێكی نوێنه‌ری هه‌سه‌ده‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه نووسیویه‌تی،
"هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌وه كه ده‌یه‌وێت له‌ژێر ناوی هه‌سه‌ده شه‌رعیه‌ت به‌خۆی بدات روونه. هه‌ر نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی جددیی وه‌ك دیالۆگ و نێوه‌ندگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره پێكهاته تیرۆرانه‌دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و وڵاتانه‌ی به دۆست و هاوپه‌یمان قبوڵمانكردوون، له‌جێی هه‌نگاونان بۆ به‌شه‌رعیكردنی رێكخراوی تیرۆرستی، پێویسته دژی هه‌ر جۆرێكی تیرۆر، هه‌ڵوێستی روون نیشانبده‌ن. ناو و به‌رگی جیاجیا ناتوانێت ناسنامه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی بشارێته‌وه."