Kemal Karadağ,Ramal Abdullah Mahmood
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری دادی توركیا عه‌بدولحه‌مید گول رایگه‌یاند: "توركیا وڵاتێكی به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات. له‌باره‌ی دۆسیه‌ی برونسۆنیشهوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێویسته له وڵاتێكی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا بكرێت به‌مجۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، دادگای توركی مه‌زن قسه‌ی كۆتایی له‌مباره‌یه‌وه ده‌كات".
له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ كه رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر توركیا قه‌شه‌ی ئه‌مریكی ئاندریو كرایگ برونسۆن ئازاد نه‌كات ئه‌وا "سزا به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت"، گول له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زیری دادی توركیا عه‌بدولحه‌مید گول جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه توركیا وڵاتێكی به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات. نووسیوویشیه‌تی: "له‌باره‌ی دۆسیه‌ی برونسۆنیشهوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێویسته له وڵاتێكی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا بكرێت به‌مجۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، دادگای توركی مه‌زن قسه‌ی كۆتایی له‌مباره‌یه‌وه ده‌كات".