Sertaç Bulur,Orhan Onur Gemici
05 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
زۆزان تەمیر کە بە ''زۆزان جودی'' ناسراوە و لەلایەن میدیای خۆرئاواوە وەک ئەو ئەندامەی یەپەگە نیشاندەدرا کە بەرەنگاری داعش دەبێتەوە، یەکێکە لەو تیرۆریستانەی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا لە شرنەخ کوژراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنیەکانەوە دەستکەوتوون، لە هێرشێکی ئاسمانییدا کە رۆژی ١٥ی تشرینی دووەم لە ناوچەی بەستلەر-دەرەلەری شرنەخ ئەنجامدرا و لەئەنجامدا ٧ تیرۆریست کوژران، کارەکانی دیارییکردنی ناسنامەی تیرۆریستەکە تەواوبوون. ئەوە دەستنیشانکرا کە یەکێک لە تیرۆریستەکان زۆزان تەمیرە کە نازناوی ''زۆزان جودی''یە.
ئەو ژنە تیرۆریستە کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکادا شەڕی دەکرد، لە کاتی رووداوەکانی کۆبانێدا لەلایەن میدیای ئەورووپا و ئەمریکاوە بە'' 'زۆزان جودی' ئەو ئەندامە ٢٠ ساڵەی یەپەگەیە کە لە دایکبووی قامیشلۆیە و سوێندی لەناوبردنی داعشی خواردووە'' ناوی دەهێنرا.
سەرچاوە ئەمنیەکان باس لەوەدەکەن کوژرانی ئەو ژنە تیرۆریستە لە شرنەخ روونترین بەڵگەی پەیوەندیی نێوان پەکەکە و پەیەدە/یەپەگەیە و دەسەڵات، ئایدۆلۆژیا، ئەندامێتیی و یەکبوونی سەرچاوەکانیان دەردەخات.