Ekip
20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
بە گوێرەى زانيارييەكان چەكدارانى رژێمى بەشار ئەسەد، لە ناوەندى شارى حەلەب هێرش ئەنجامدەدەن و توركيا بە "كردنە ئامانجى سڤيلەكان" تاوانباردەكەن.
ئۆپۆزيسيۆنى ميانڕەو لە ئيدلب، توانييان دزە بكەنە ناو بێتەلەكانى رژێمى ئەسەدەوە.
بە گوێرەى ئەو زانيارييانەى كە لەلايەن ئۆپۆزسيۆنەوە بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانى رژێم هێرش رێكدەخەن بۆ سەر سڤيلەكان لە گەڕەكى حەمدانييە لە حەلەب و خۆيان ئامادە دەكەن بۆ دەستپێكردنى دەنگۆ و پرۆپاگەندەى ئەوەى كە توركيا هێرشەكەى ئەنجامداوە.
هێزەكانى رژێمى ئەسەد، لە مانگى كانوونى يەكەمى ساڵى ٢٠١٦وە تەواوى ناوەندى شارى حەلەبى كۆنترۆڵ كردۆتەوە.
گروپەكانى ئۆپۆزسيۆنى ميانڕەو، بۆ كۆنترۆڵكردنەوەى ئەو شوێنانەى كە رژێم لە باشوورى ئيدلب لە ژێر دەستيان دەريكردبوو ئەمڕۆ ئۆپەراسيۆنێكيان دەستپێكرد.
هێزەكانى ئۆپۆزيسيۆن، لە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنەكەدا چونە ناو گوندى نەيرەب لە باكوورى رۆژئاواى شارۆچكەى سەراقيب.