Muhammed Ali Toruntay,1 23
09 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به برینداركردنی فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، مسته‌فا یاڵچن له لایه‌ن پۆلیسی فه‌ڕه‌نساوه، سه‌رۆكی گشتیی ماف-كار، مه‌حمود ئارسڵان رایگه‌یاند "له فه‌ڕه‌نسادا دووباره نازیزیزم به‌دیده‌كه‌ین. ده‌بینین پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا خه‌ریكه وه‌ك پۆلیسی نهێنی سه‌رده‌می هیتله‌ری لێدێت".
به‌مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی برینداركردنی فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، مسته‌فا یاڵچن له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ڕه‌نساوه له‌میانی روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كانی پاریس دژبه چاكسازی له بواری خانه‌نشیندا، ئه‌ندامانی كۆنفدراسیۆنی ماف-كار كه كارمه‌ندانی ئاژانسی ئانادۆڵویان له‌نێودابوو، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له ئه‌نقه‌ره گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
سه‌رۆكی گشتیی ماف-كار، مه‌حمود ئارسڵان له گردبوونه‌وه‌كه‌دا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه مستەفا یاڵچن به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاودێریكردنی خۆپیشاندانه‌كان له شوێنی كاری بووه و گوتی: "هاوڕێكه‌مان وه‌ك رۆژنامه‌نووسانی دیكه كڵاوی كردبووه سه‌ری له كاتێكدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێک رۆژنامه‌نووسی دیكه‌دا سه‌رقاڵی روماڵكردنی خۆپیشاندان بوو له دووره‌وه، بۆمبێكی پلاستیكی ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كراوه كه ئه‌مانی لێبووه".
مه‌حمود ئارسڵان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه، گولـله‌ی غازی فرمێسك‌ڕێژ نه‌بووه و گوتی: "راسته‌وخۆ و به ئه‌نقه‌ست بۆمب هه‌ڵدراوه بۆ گرووپێك و به ئامانجگیراوه كه به‌شێكیان رۆژنامه‌نووسی ئۆپۆزسیۆن بوون. به‌هۆی ئه‌و بۆمبه پلاستیكیه‌وه هاوڕێمان مسته‌فا یاڵچن كڵاوەكهی پارچه پارچه ببوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه چاوی زیانی به‌ركه‌وتووه. رۆژنامه‌نووسانی دیكه له‌گه‌ڵی به‌شێكیان قاچیان برینداربووه و به‌شێكیشیان شوێنی دیكه‌یان. ئه‌و توندوتیژیه‌ی راسته‌وخۆ پۆلیس ئه‌نجامیداوه بۆسه‌ر دوو رۆژنامه‌نووس و رۆژنامه‌نووسێكی تورك توندوتیژی و تیرۆره".
سه‌رۆكی گشتیی ماف-كار، مه‌حمود ئارسڵان باسی له‌وه كرد كه ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر مستەفا یاڵچن وه‌ك ئه‌وه‌یه كرابێته سه‌ر خۆیان و گوتی: "ئه‌و توندوتیژهیی پۆلیس له فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامی ده‌دات، به‌ده‌رله‌وه‌ی توندوتیژی پۆلیسه تیرۆرێكه فه‌ڕه‌نسا جێبه‌جێی ده‌كات. به‌ره‌نگاری ئه‌و تیرۆریزمه ده‌بینه‌وه. له فه‌ڕه‌نسادا دووباره نازیزیزم به‌دیده‌كه‌ین. ده‌بینین پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا خه‌ریكه وه‌ك پۆلیسی نهێنی سه‌رده‌می هیتله‌ری لێدێت".
مه‌حمود ئارسڵان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مسته‌فا یاڵچن به‌شێوه‌یه‌كی باش كاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه و ماوه‌یی ساڵانێكی زۆره له پاریسه و گوتی: "ئه‌ركی ئه‌م هاوڕێیه‌مان له‌و شوێنه وێنه‌گرتن بووه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو. له‌به‌ر ئاژانسی ئانادۆڵو و چونكه میدیاكارێكی تورك بووه دووچاری ئه‌و هێرشه بۆته‌وه. پۆلیس هه‌موو میدیاكاران ده‌ناسێت چونكه ساڵێكه خۆپیشاندانه‌كان له پاریس به‌رده‌وامن. هه‌روه‌ها ئه‌و دوو میدیاكاره‌ی دیكه‌یش كه كراونه‌ته ئامانج ئۆپۆزسیۆن بوون".
سه‌رۆكی گشتیی ماف-كار، مه‌حمود ئارسڵان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و توندوتیژیه‌ی له فه‌ڕه‌نسا گیراوه‌ته به‌ر هه‌وڵی كوشتوبڕی مرۆڤایه‌تییه و گوتی: "ماكرۆن و حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا له پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن كه پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا كه وه‌ك گاستاپۆ مامه‌ڵه ده‌كه‌ن پێی هه‌ڵستاوه. به‌رده‌وام ده‌بین له خستنه‌ڕووی ئه‌و رووه دزێو و دووڕووییه ساختهكارانهیان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و جیهانیش. وه‌ك فیدراسیۆنی سه‌ندیكاكانی داكۆكیكار له مافی كرێكاران به‌شێكین له بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیكا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها به هاریكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكایانه‌ی له دوا مانگرتنی فه‌ڕه‌نسا به‌شدارن به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌یاندنی ئه‌م ره‌وشه به جیهان".
- "مسته‌فا یاڵچن ده‌مامكی ده‌پۆشی و كڵاوی له‌سه‌ر ده‌نا ئینجا وێنه‌ی ده‌گرت"
سه‌رۆكی گشتیی سه‌ندیكای میدیاكاران، سه‌زایی بالـلی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، مسته‌فا یاڵچن میدیاكارێكه كه ئاگاداری هه‌واڵه‌كانی هه‌موو جیهان بووه له پێناو پیشه‌كه‌یدا له هیچ شتێك نه‌سڵه‌میوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ وێنه‌گرتنی باشترین دیمه‌ن گیانی خۆیشی به‌لاوه گرنگ نه‌بووه و گوتی: "خه‌ڵك له نزیكه‌وه یاڵچن ده‌ناسێت، به‌تایبه‌ت به وێنه‌ی سڵاوی سه‌ربازی یاریزانان دوای یاری تۆپی پێی نێوان فه‌ڕه‌نسا و توركیا كه بوو به هێما. ملیۆنەها كه‌س له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م وێنه‌یه‌یان لایك كردوو باسیان ده‌كرد. له كاتێكدا مسته‌فا یاڵچن بۆ رووماڵكردنی رووداوه‌كانی پاریس هه‌موو رێوشوێنێكی گرتبووه به‌ر، ده‌مامكی گازی به‌ستبوو و بۆ پاراستنی سه‌ری، كڵاوی له‌سه‌رنابوو".
سەزایی بالـلی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه مستەفا یاڵچن به له‌ده‌ستدانی چاوێكی بژێوی ژیانی خۆی دابین كرد و گوتی: "ئیدی ناتوانێت چاوی چه‌پی به‌كاربهێنێت. كێ به‌رپرسیارێتی ئه‌مه‌ی له ئه‌ستۆیه؟ له پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا چۆن به مه‌به‌ست ئاوا به‌سه‌ر میدیاكارێك ده‌هێندرێت كه ئه‌و وڵاته بانگه‌شه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی جیهان؟ تا به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو مافه یاساییه‌كانی داكۆكی له مسته‌فا یاڵچن ده‌كه‌ین. كه پێویست بكات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دۆسیه ده‌كه‌ینه‌وه".
دواتر مەحمود ئارسڵان و شاندی یاوه‌ری و كارمه‌ندانی ئاژانسی ئانادۆڵو تاجه گوڵینه‌ی ره‌شیان له‌سەر دیواری باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له ئه‌نقه‌ره دانا.