Abdullah Shukur
15 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
ژمارەیەک لە ھاووڵاتیيانی تورکیا لە ناوچەکانی کسکڵی، چەنگالکۆی و ئاڵتونیزادەی شاری ئیستانبوڵ کۆبوونەوە و مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی رۆژی دیموکراسی ١٥ی تەمووز و یەکێتيی نەتەوەیی بەرەو پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز بەڕێکەوتن.
لە شەوی ھەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووز، سەربازانی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ رووبەڕووی بەرخودانێکی بەھێزی ھاووڵاتیان لەسەر پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووزی ئیستانبوڵ بوونەوە و بەم ھۆیەوەش بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ رێوڕەسمی یادکردنەوەی قارەمانانی ١٥ی تەمووز لەسەر ئەم پردە رێکبخرێ.
ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی یادکردنەوەی دیموکراسی ١٥ی تەمووز و رۆژی یەکێتيی نەتەوەیی لە دەروازەی پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز لە بەری ئانادۆڵو، بەردەوامە.
بەم پێیەش رێپێوانی ھاووڵاتیيان بە ھەڵگرتنی ئاڵای تورکیا و گوتنەوەی ھوتافی جیا لە سێ خاڵی جیاوازی شاری ئیستانبوڵ بەرەو ئەو پردە دەستپێکرد و ھێزەکانی ئەمنی تورکیاش رێوشوێنی ئەمنی توندیان لەناوچەکەدا گرتووەبەر.