Yıldız Nevin Gündoğmuş
06 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی یۆنان، کیریاکۆس میچۆتاکیس و بەبۆنەی پێنجهەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاری تورکیا-یۆنان، سبەی بە سەردانێکی فەڕمی دەگاتە یۆنان.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی یۆنان میچۆتاکیس و بەشداری وەزیرە پەیوەندیدارەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە ئەسینا سازدەکرێت، چاو بە پەیوەندییەکانی تورکیا-یۆنان بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە دەخشێندرێتەوە و تواناکانی پەرەپێدانی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت.
پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەکاندا لە پاڵ ئەم دوو بۆنەیەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکرێت لەبارەی پەرەسەندنە هەرێمیی و جیهانییەکانی ئێستا.
بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەدا ڕێککەوتن و یاداشتی جۆراوجۆر بە مەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی یاسایی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان واژوو بکرێت.