Abdullah Shukur
01 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2018
ئیزمیر - AA
سزای زیندانی ١٠ ساڵ و شەش مانگ بەسەر قوتبەدین گولەن، برای سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن سەپێنرا.
قوتبەدین گولەن بە رێگەی سیستەمی گواستنەوەی دەنگ و رەنگ بەشداری لە دانیشتنی ھۆی ١٤یەمینی سزای قورسی ئیزمیر کرد و پارێزەرانی ناوبراویش بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
داواکاری گشتی بەپێی ئەو بەڵگانەی بەدەستیکەوتوون، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" داوای سزادان و بەردەوامی دەستبەسەرکردنی بۆ قوتبەدین گولەن کرد.
لە بەرامبەر ئەمەش قوتبەدین گولەن گشت ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە ئاراستەی کراون و بە بیانووی کێشەی تەندروستی داوای ئازادکردنی لە دادگا کرد.
دواتریش دادگا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" سزای زیندانی ١٠ ساڵ و شەش مانگ بەسەر قوتبەدین گولەن، برای سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن سەپاند.