Zafer Fatih Beyaz,Rewa Mahmood Hasan
12 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2019
ئەنقەرە-AA
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگهیاند: "وەک ئامادەکارییەک لەچوارچێوەی کارەکانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش سەبارەت بە ناوچەی ئارام، گرووپێکی ٦ کەسی شاندی ئەمریکی گەیشتنە ئورفا".
به پێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری توركیا، کارەکان بۆ دروستکردنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش تایبەت بە ناوچەی ئارام کە پلانی دروستکردنی داڕێژراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا لە باکووری سووریا، دەستی بەکارەکان کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،"لەچوارچێوەی کارەکانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش سەبارەت بە ناوچەی ئارام، گرووپێکی ٦ کەسی شاندی ئەمریکی گەیشتنە ئورفا. پلان بۆ ئهوه دادهنرێت له چهند رۆژی داهاتوودا ژووری ئۆپهراسیۆنی هاوبهش بكهوێته گهڕ".