Yılmaz Kazandıoğlu
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
وان – AA
پارێزگاری وان و سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانیی وان به وه‌كاله‌ت، مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز له ڕێگای بهڕهیهكی چندراوهوه سوپاسنامه‌ی ئاراسته‌ی کەشتیوانی ئاسمانی، کەیت روبینس و به‌رپرسانی ئاژانسی بۆشاییی ئاسمان و فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا (ناسا) كرد به بۆنه‌ی یه‌كه‌مبوونی وێنه‌ی ده‌ریاچه‌ی وان له كێبڕكێی فۆتۆگرافه‌ری ناسا كه له بۆشاییی ئاسمانه‌وه گیراوه.
له‌و كێبڕكێیه‌دا كه له ١٣ی نیسان ناسا ئه‌نجامی دا، وێنه‌یه‌كی ده‌ریاچه‌ی وان كه له ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن کەیت روبینس'ه‌وه له ١٢ی ئه‌یلوولی ٢٠١٦ه‌وه گیراوه، توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
پارێزگاری وان و سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانیی وان به وه‌كاله‌ت، مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز وه‌ك رێزلێنانێك له‌و كاره له ڕێگای بهڕهیهكی چندراوهوه سوپاسنامه‌ی ئاراسته‌ی کەشتیوانی ئاسمانی، کەیت روبینس و به‌رپرسانی ئاژانسی بۆشاییی ئاسمان و فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا (ناسا) كرد.
بیلمه‌ز به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به‌ڕه‌كه له هۆڵی رستن و چنینی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره شاره‌وانیی وان له ماوه‌ی سێ مانگدا ئاماده كراوه و دا‌و و ده‌زووی كهسنهكهری تیادا به‌كارهێندراوه كه به‌كارهێنانی ئه‌م دا‌و و دهزوانهیش گوزارشت له تامه‌زرۆیی دیداری كچان ده‌كات بۆ خانه‌واده‌كه‌یان كه له شارێكه‌وه چوونه‌ته شارێكی دیكه.
بیلمه‌ز سوپاسگوزاری خۆی ئاراسته‌ی ناسا و بۆ کەیت روبینس كرد كه به‌هۆی ئه‌م كاره‌وه رۆڵیان هه‌بووه له ناساندنی وان به جیهانی ده‌ره‌وه.
نه‌سیبه ئه‌رتاش كه به‌ڕه‌كه‌ی چنیووه له‌باره‌ی واتای نه‌خشونیگاری بهڕهكهوه نامه‌یه‌كی بۆ کەیت روبینس نووسیووه و گوتی: "به‌ڕه چنین پیشه‌ی خانهوادهكهمانه و منیش ماوه‌ی ٢٧ ساڵه ئه‌م كاره ده‌كه‌م و ماوه‌ی ١٢ ساڵیشه ئه‌م كاره له هۆڵی رستن و چنینی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره شاره‌وانیی وان‌دا به‌رده‌وامی پێ ده‌ده‌م. له ماوه‌ی سێ مانگدا ئه‌م بهڕهیهم چنیووه".