Ali Kemal Akan,Rewa Mahmut Hasan
20 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
سوپای تورکیا :" سوپای تورکیا بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەو سنوورەکانمان، هاوکات بۆ بێکاریگەر کردنی ئەندامانی تیرۆریستی داعش و پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و رزگار کردنی خەلکی دۆست و برای ئەو ناوچەیە، لەدەست زوڵمی ئەمانە، ئۆپەراسیۆنی" زەیتون داڵی" ی دەستی پێکردووە".
سوپای تورکیا: "ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی مافی وڵاتەکەمان لە نێو یاساکانی نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مافی بەرگریکردن کە لە ماددەی ٥١ی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی پێدەکرێت و بە رێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی سووریا ئەنجام دەدرێت".