Sinan Uslu
11 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ئاشكرایكرد، دوژمنی کورد "پەکەکە و هەدەپەن، كه كڵاشینكۆف ده‌ده‌نه ده‌ست مناڵی ١٠ ساڵان".
سولەیمان سۆیڵو له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به بوودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی وەزارەتەکەی له په‌رله‌مانی تورکیا، گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
دوای ئەوەی بریكاری سەرۆکی فراكسیۆنی هەدەپە، مه‌رال دانش به‌شتاش بانگەشەی ئەوەی کرد ئەو قهییومانهی بۆ شارەوانیەکانی هەدەپە دانراون، "دوژمنی کوردن و دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلن"، سۆیڵو هه‌ستایه‌وه سه‌ر پێ و به بهشتاشی گوت: "ئێوە دوژمنی کوردن. هەمووتان دوژمنی کوردن، ئێوە دوژمنی مرۆڤایەتین. منداڵانی پەکەکەن".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا وێڕای ئاماژەدان بەوه‌ی كه په‌رله‌مانتاری دیاربه‌كری هه‌ده‌په، سەمرا گوزه‌ل دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌گه‌ڵ تیرۆریستێكدا بڵاوبوویه‌وه و پارێزبه‌ندیی یاسایی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ هەڵاتن بۆ دەرەوەی وڵات ده‌ستگیركرا، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه باڕۆكه‌ی دانابوو و چاویلكه‌ی لهچاوكردبوو، راشیگه‌یاند: "ئەمڕۆ بێ باڕۆكه هاتوون، باڕۆكهكانتان له‌سه‌ربكه‌ن. ئێوە منداڵی په‌كه‌كه‌ن".
كاتێك له‌میانی مشتومڕه‌كه‌دا بریكاری سەرۆکی فراكسیۆنی هەدەپە، هه‌قی ساروهان ئۆڵوچ هه‌ستایه سه‌رپێ، سۆیڵو پێی گوت: "دانیشە له‌جێی خۆت، تیرۆریست".
دواتر جێگری سەرۆکی په‌رله‌مانی توركیا، سورەیا سه‌عدی بیلگیچ بەهۆی قسە گوتن به یەکتر، کۆبوونەوەکەی راگرت.
دوای ناوبڕه‌كه، سوله‌یمان سۆیڵو گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مه‌راڵ دانش به‌شتاش کە ئه‌وی بە دوژمنایەتی کورد تاوانبار كردووه، "نازانێت چی دەڵێت و وا بیر ده‌كاته‌وه کە ره‌نگه گوتارەکەی لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوه پەسەند بکرێت".
سۆیڵو راشیگه‌یاند: "ده‌بێت قسەی زیاتری گرفتئامێز بكه‌م، بەڵام ددان به خۆمدا ده‌گرم. به‌ره‌وڕووی زنجیرەیەک سووکایەتی پێكردن و قسه بۆ هه‌ڵبه‌ستن بووینەوە. دوژمنی كورد په‌كه‌كه و هه‌ده‌په‌ن كه كڵاشینكۆف ده‌ده‌نه ده‌ست مناڵی ١٠ ساڵان".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا بە بهشتاشی گوت: "بێتاوانانه ته‌ماشا مه‌كه. هەموو كه‌س دەزانێت کێ رفاندوونی، کێ ره‌وانه‌ی كردوون بۆ شاخ و دایکەکان چۆن نزای شه‌ڕت لێده‌كه‌ن و رقیان لێته".
سوله‌یمان سۆیڵو وێڕای تیشكخستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر لە هه‌زار و ٢٣٠ تیرۆریستی پەکەکە خۆیان رادەست کردووەته‌وه، راشیگه‌یاند: "ئەوان هاتن و گوتیان 'هەدەپە ئێمەی نارد بۆ شاخ'. لێپرسینه‌وه‌ی سه‌ره‌كی له ئێوه ده‌كرێت".