30 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له میانی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتی فه‌رمانگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی و تاوانه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌كان له ئه‌نقه‌ره، له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)وه دوا.
سۆیڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای ده‌ستنیشانكردنیان زانیاری له‌باره‌ی دوو هه‌زار و ٣٤١ كه‌س دراوه به سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی داواكاری كۆماری كه ٦٧٩یان به‌رده‌وامن له كاركردن له كه‌رتی گشتیدا كه هه‌رچه‌ند به‌كارهێنه‌ری بایلۆك نین به‌ڵام په‌یوه‌ندییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ رێكخراو(ی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی) و له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رانی بایلۆك نامه و ئیمه‌یلیان گۆڕیووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به كاركردن بۆ ده‌ستنیشانكردنی به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌ی نهێنی پهیامگۆڕینهوهی فه‌تۆ (بایلۆك)، ناوبراو گوتی: "به‌و كارانه‌ی سه‌باره‌ت به بایلۆك ئه‌نجاممان داون ٢٥ هه‌زار و ١٤٩ به‌كارهێنه‌ری IDمان ده‌ستنیشان كردووه كه پێشتر ده‌ستنیشان نه‌كرابوون. هه‌زار و ٣٨٧ له‌و حه‌وت هه‌زار و ٦٩٤ كه‌سه‌ی له كه‌رتی گشتیدا كار ده‌كه‌ن دیاری كراون و له‌مباره‌یه‌وه زانیاری دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی داواكاری كۆماریی".