İsa Toprak
26 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2022
ئهنقهره - AA
وهزارهتی بهرگریی توركیا رایگەیاند، لە ئاکامی دەستڕێژی گووللەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیى پەکەکە لە ناوچهی ئۆپهراسیۆنی چنگ-قفڵدا، سەربازێکی پیادەی سوپا بەناوی مستەفا یڵدز لە دوای برینداربوونی لەو نەخۆشخانەیەی چارەسەری وەردەگرت، گیانی لەدەستدا.
لهو بارەیەوە وهزارهتی بهرگریی توركیا لە راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئاکامی دەستڕێژی گوللەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیى پەکەکە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، مستەفا یڵدز بریندار بوو و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکان نەتوانرا گیانی رزگار بکرێت و شەهید بوو.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بۆ ئەم رووداوە خەمناکە، داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ ئەو شەھیدەمان دەکەین، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری بەھادار، سوپا و گەلی رەسەنی تورکیا دەکەین".