Rewa Haci
04 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
دوای ئەوەی لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکوەزیرانی پاکستان عیمران خان گەیشتە تورکیا، لەو چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوەو سەردانەکانیدا بۆ ئەو وڵاتە، ناوبراو سەردانی مۆزخانەی مەولانای کرد.
خان ئەمڕۆ سەعات 14:00 لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغاندا لە کۆشکی کۆماریی کۆدەبێتەوە.
دواتر سەرۆکوەزیرانی پاکستان عیمران خان سەردانی مەزاری ئەتاتورک دەکات.