Hüseyin Demirci,Günay Nuh,Talha Koca
05 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2023
قەرس - AA
سەرما و سۆڵە لە قەرس، ئەردەخان و ئەرزەڕۆم کاریگەر بوو و بەستەڵەک و سەهۆڵبەندان دروست بوو.
لە شارۆچکەی ساریکامیش سەر بە پارێزگای قەرس پلەکانی گەرما بۆ خوار پێنج پلەی ژێر سفری سەدی دابەزین.

بە هۆی سەرما جامەکان و هەندێک ناوچەش بەستیان و دۆڵی کەکلیک و هەروەها ناوەندی خلیسکانێی جیبیلیەپە سپی پۆش بوون.
ڕێوییەک لە ناو بەفر و زوقمە سپی پۆشەکەدا دەبینرا کە بەدوای خواردندا دەگەڕا.

لە ئەردەخانیش سەرما و سۆڵە بووە هۆی سەهۆڵبەندان.
لە کاتژمێرەکانی شەودا پلەکانی گەرمی لە شارەکەدا بۆ خوار سێ پلەی سەدی دابەزین و بە هۆیەوە ڕووک و گەڵاکان سپی پۆش بوون.

بە هۆی ساردی هەواوە جامی ئۆتۆمبێل و سەرما بە تایبەتی لە ڕووباری کورە کاریگەری زیاتر بوو.
سەرما هەروەها لە ئەرزەڕۆمیش کاریگەر بوو و بووە هۆی بەستەڵەک و سەهۆڵبەندان.
بە هۆی ئەو شەپۆلە سەرمایە، جامی بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەستی و لە پارک و سەوازییەکاندا سەهۆڵبەندان ڕووی دا.