Abdullah Shukur
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەفریقا، کیشوەرێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە. ئێستا لە ئەفریقا ٤١ باڵیۆزمان ھەیە. ئامانجمان ئەوەیە لە ھەر ٥٤ وڵاتی ئەفریقا باڵیۆزخانەمان ھەبێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ سەرکۆماری بەنین، پاتریس تالۆن لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رێکخست و لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەفریقا، کیشوەرێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە. ئێستا لە ئەفریقا ٤١ باڵیۆزمان ھەیە. ئامانجمان ئەوەیە لە ھەر ٥٤ وڵاتی ئەفریقا باڵیۆزخانەمان ھەبێت".
سەرکۆمار ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "ھیوادارم لە زووترین کاتدا ئەنجامی پاکتاوی پەیوەندییەکانی فەتۆ لەو وڵاتە (بەنین) ببینین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە ئەمریکا کرد و گوتی: "ئەمریکا زەوییەکی بە رووبەری ٤٠٠ دۆنم رادەستی (سەردەستەی فەتۆ) کردووە و ئەو (فەتحوڵڵا گولەن) لەو شوێنە رێکخراوەکە لە گشت جیھان بەڕێوە دەبات. ساڵانە ئەمریکا ٨٠٠ تا ٨٥٠ ملیۆن دۆلار لە رێگەی قوتابخانەکانی چارتەر دەداتە ئەو رێکخراوە. زۆر گرنگە بزانرێت کە کێ لە پشت ئەو رێکخراوەدایە".