Zafer Fatih Beyaz
11 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2026
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە شاندی دەم پارتی کرد، کە پێکهاتووە لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری وانی پارتەکە، پەروین بوڵدان و پەرلەمانتاری شانڵیئورفای پارتەکە، میتهات سانجار.
دیدارەکە لە سەرۆکایەتی سەرکۆمار و بە داخراوی بە ڕووی ڕاگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو.
لە دیدارەکەدا هەر یەک لە جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ئەفکان ئاڵا و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن ئامادە بوون.