Mehmet Yusuf Melikoğlu
11 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2024
ڕیاز - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی هاوبەشی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی، بە فڕۆکەی تایبەتی "CAN" گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعوودیە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا خالید لەلایەن میری ڕیاز، شازادە فەیسەڵ بن بەندەر ئال سعوود و، باڵیۆزی سعوودیە لە ئەنقەرە، باڵیۆز فەهد بن ئەسەد عەبدولناسر و باڵیۆزی تورکیا لە ڕیاز، ئەمروڵڵا ئیلەرەوە پێشوازی لێکرا.
لەو سەردانەدا هەریەک لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئالپارسڵان بایراکتار و گەورە ڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەکی و ئاسایشی، ئاکیف چاغتای کڵچ و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەدین ئاڵتوون و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری (میت)، ئیبراهیم کاڵن یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.