Abdullah Shukur
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
دۆحە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەیەکی تایبەت کاتژمێر ٠٦:٣٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ شاری دۆحەی پایتەختی قەتەری بەجێھێشت.
ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەمەد لە دۆحە، لەلایەن وەزیری بەرگری قەتەر، خالید بن محەمەد ئەلعەتییە، باڵیۆزی تورکیا لە دۆحە فیکرەت ئۆزەر و بەپرسانی باڵیۆزخانەی تورکیا لەو وڵاتە بەڕێکرا.
ھەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خوڵوسی ئاکار، وەزیری داد، عەبدولحەمید گوڵ، وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری ئابووریی، نیھات زەیبەکچی، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک، وەزیری وەرزش و لاوان، عوسمان ئاشکن باک، وەزیری خۆراک، کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، ئەحمەد ئەشرەف فاکیبابا، وەزیری کولتوور و گەشت وگوزار، نومان کورتوڵموش، وەزیری کاروباری دارستان و ئاو، ڤەیسەل ئەرئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە، گەیاندن و دەریاوانی، ئەحمەد ئارسڵان و راوێژکاری میت، ھاکان فیدان ھاوشانی ئەردۆغان وڵاتی قەتەریان بەجێھێشت.