Zana Natık Kerem
22 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2024
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی کرد لە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولـلەتیف ڕەشید لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی کردووە لە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
چاوەڕان دەکرێت لە کۆبوونەوی نێوان سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید و سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ژمارەیەک پرسی گرنگ تایبەت بە ھەردوو وڵات تاوتوێ بکرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.