Abdullah Shukur
25 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2018
قودس - AA
لە دوای سەرکەوتنی سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران، بارگرژی کەوتە نێو پەرلەمانی ئیسرائیل.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئیسرائیل، پەرلەمانتاری لیستەی ھاوبەشی عەرەبی، تالیب ئەبو ئەرار پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکان .
ئەبو ئەرار لە گوتارەکەیدا گوتی: "سەرەڕای ئەو کەسانەی کە رقیان لە ئەردۆغان دەبێتەوە، پیرۆزبایی لە گەلی تورک و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە گەورەی بەدەستی ھێناوە". لە بەرامبەر ئەمەشدا پەرلەمانتارانی بە رەگەز جولەکە کاردانەوەیان لە دژی ئەو پەرلەمانتارە نیشاندا.
دواتریش ئەبو ئەرار سەرەڕای کاردانەوەکانی پەرلەمانتارانی ئیسرائیل درێژەی بە گوتارەکەی دا و گوتی: "ھەزاران جار لە خوا بە زیاد بێت. تورکیا وڵاتێکی سەربەخۆیە و خاوەن سەروەری خۆیەتی. پیرۆز بێت".
لەلایەکی دیکەش، پەرلەمانتارێکی دیکەی بە رەگەز فەڵەستینی بە ناوی حاج یەحیا لە گوتارەکەیدا پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
ئەو پەرلەمانتارە فەڵەستینیانەی کە خاوەنی رەگەزنامەی ئیسرائیلین، لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە لیتسێکی ھاوبەشی عەرەبیان پێکھێناوە و لە کۆی ١٢٠ کورسی ئەو پەرلەمانە خاوەنی ١٣ کورسین".