Sümeyye Dilara Dinçer
17 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی بە مەبەستی دیدار لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، گەیشتە تورکیا.
فڕۆکەی هەڵگری سەرۆکی ئۆکراینا و شاندی یاوەری، کاتژمێری ٢١:٠٨ خوولەک گەیشتە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە فڕۆکەخانە لە لایەن بەرپرسانەوە پێشوازی لێکرا.
بڕیارە سبەی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە کۆشکی کۆماریی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆ ببێتەوە.