Fahrettin İbrahim
17 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دامەزراوەی هەڵبژاردنی تورکیا، سەعدی گوڤەن لەبارەی پرۆسەی بەڕێوەچوونی گشتپرسی گۆڕانکاری دەستووری تورکیا، جەخت لەسەر پاکی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە و ئەنجامەکەی دەکاتەوە.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا، سەعدی گوڤەن لەبارەی بڕیاری دەنگی بێ مۆر رایگەیاند: "بێ ئەوەی هیچ دەنگێک بچێتە سیستەمەکە، بێ گەڕانەوە بۆ هیچ پارتێکی سیاسی ئەو بڕیارەمان داوە. هەربۆیە راست نییە گومان بخرێتە پاڵ ئەم بڕیارە. ئەمە تەنیا بۆ لابردنی ئەو هەڵەیەیە کە دەبووە رێگر لە دەربڕینی ئیرادەی گەل لەسەر سندووقەکان".
سەعدی گوڤەن گوتیشی: ''ئەو بابەتەی کە لەدوێنێ شەوەوە بووەتە مایەی مشتومڕ، ئەو کارتانەی دەنگدان و زەرفەکانیان کە بانگەشە دەکرێت پووچەڵ بن، لەلایەن دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەوە دراون بە دروستکردن و بەرهەمهێنراون، راستەقینە و درووستن و ساختە نیین''.
شەوی رابردوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی گشتپرسییەکەی تورکیا سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا، سەعدی گوڤەن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکانی راگەیاند: "لە کاتژمێر ١١ شەو بەولاوە ژمارەی دەنگدەران ٥٦ ملیۆن و ١٤٧ ھەزار و ٥٠٦ کەس بوو و تێکرا ٥٩٤ ھەزار ٧٦ دەنگدەر ھەیە کە نەچووەتە نێو سیستەم. ھاوکات کۆی دەنگەکانی 'بەڵێ' ٢٤ ملیۆن و ٧٣٦ ھەزار و ٥١٦ دەنگە و کۆی دەنگەکانی 'نەخێر'یش ٢٣ ملیۆن و ٥١١ ھەزار و ١٥٥ دەنگە. بەپێی ئەم ئەنجامە، 'بەڵێ' دەرچووە".