Hatice Şenses Kurukız
13 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی پێشووی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، قەدیر تۆپباش لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
تۆبپاش لە ١٦ی تشرینی دووەمەوە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ژێر چارەسەریی پزیشکی دابوو.
تۆپباش لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ لە شاری ئارتڤین لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٧٢ لە بەشی ئیلاھیات (شەریعە)ی زانکۆی مارمارا و لە ساڵی ١٩٧٤ بەشی ئەندازیاری بیناسازی لە زانکۆی میعمار سینان تەواوکردووە.
تۆپباش زیاتر لە ٤٠ ساڵ لە نێو سیاسەت کاری کرد و لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٤-١٩٩٨ راوێژکاری سەرکۆماری ئێستای تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بووە کە ئەو کات سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ بوو.
دواتریش قەدیر تۆپباش لە ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر لیستی پارتی داد و گەشەپێدان وەک سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ ھەڵبژێدرا.