Kemal Karadağ,Ali Kemal Akan
16 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش سەبارەت بە تورکیای بێ تیرۆر ڕایگەیاند: "پشتیوان بە خودا ئەم پرۆسەیە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێدەھێنرێت. ئەمجارە ئێمە دەیبەینەوە. ئەمجارە تورکیا دەیباتەوە. ئەمجارە ئیمپریالیستەکان و بووکەڵەکانیان نایبەنەوە. بە ھەر شێوەیەک بێت بە پشتیوانی خودا تورکیا دەیباتەوە، گەلەکەمان دەیباتەوە و تیرۆر بۆ ھەتاھەتایە لە ڕۆژەڤی تورکیادا نایھێڵین".

لە چوارچێوەی ١٦ھەمین کۆنفرانسی باڵیۆزەکاندا، کورتوڵموش لە ھۆڵی ڕێوڕەسمی پەرلەمان، پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و باڵیۆزانی یاوەری کرد.
لە گوتارێکیدا کە لە دیدارەکەدا پێشکەشی کرد، کورتوڵموش ئاماژەی بەوە کرد کۆنفرانسەکانی باڵیۆزەکان زەمینەی ڕاوێژکاری لە سیاسەتی دەرەوەدا دروست دەکات و، ھیوای بەردەوامبوونی خواست.

سەبارەت بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کورتوڵموش ڕایگەیاند: "پشتیوان بە خودا ئەم پرۆسەیە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێدەھێنرێت. ئەمجارە ئێمە دەیبەینەوە. ئەمجارە تورکیا دەیباتەوە. ئەمجارە ئیمپریالیستەکان و بووکەڵەکانیان نایبەنەوە. بە ھەر شێوەیەک بێت بە پشتیوانی خودا تورکیا دەیباتەوە، گەلەکەمان دەیباتەوە و تیرۆر بۆ ھەتاھەتایە لە ڕۆژەڤی تورکیادا نایھێڵین".
کورتوڵموش جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا لە "دیپلۆماسییەتی سەرکردایەتی"دا بووەتە نموونە و، گوتی: "تورکیا بە کەسایەتی بەڕێز سەرکۆمارمان ئەمڕۆ یەکێکە لەو چەند وڵاتەی جیھان کە دیپلۆماسییەتی سەرکردایەتی بە باشترین شێوە جێبەجێ دەکات. ھەموومان دەزانین چۆن چەندین کێشەی سەخت بەھۆی سەرکردە و بەھۆی تایبەوتمەندیی و کەسایەتیی بەھێزی سەرکردەکەوە چارەسەر کراون".
ڕاشیگەیاند: "ئیدی تورکیا ناتوانێت شوێنەوار و پاشکۆی ھیچ ناوچە و وڵاتێک بێت، یان وەک 'پاشکۆ'ی ھیچ پەیماننامەیەک بوەستێت. وەک ھەموو کات گوتوومانە، ئاڕاستەی تورکیا نە ڕووی لە ڕۆژھەڵاتە و نە تەنیا ڕووی لە ڕۆژئاوایە".